Have a question? CALL US +9647504557275

Gps Tak Type B

$ 50
  • In Stock

Product option:
Add To Cart
Category: Gps Tracker

Ratings and Reviews

Average user rating

0

Rating breakdown

5
0
4
0
3
0
2
0
1
20% Complete (primary)
0

 

باشترین به‌رنامه‌ و جیهازی جی پی ئیس بۆ پاراستنی سه‌یاره‌كه‌ت له‌ دزین


ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت چاودێری سه‌یاره‌كه‌ت بكه‌یت و بیپارێزی له‌ دزین ئه‌وا به‌رنامه‌ و جیهازی جی پی ئیس به‌كاربهێنه‌ به‌م مواصفاتانه‌ .....

 1 - دیاری كردنی شوێنی سه‌یاره‌كه‌ت پیشاندانی به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ .

2 - ده‌توانی زۆر به‌ ئاسانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سه‌یاره‌كه‌ت بۆی چووه‌ به‌ شیوه‌ی پله‌ی لێبده‌وه‌ واتا كاتێك دووباره‌ ته‌ماشای شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌یه‌وه‌ راسته‌وخۆ سه‌یاره‌كه‌ت بۆ كوی چوو بی پیشانت ده‌دات .

 3 - بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ شوێنه‌كان خه‌زن ده‌كات .

 4 - چه‌ندین زمانی تێدایه‌ وه‌كو ( ئینگلیزی – عه‌ره‌بی – روسی – ئیسپانی ......... هتد )

 5 - له‌ یه‌ك ئه‌كاونت ده‌توانی به‌ شێوه‌ی گروپ چه‌ندین سه‌یاره‌ زیاد بكه‌ی و له‌ هه‌مان كات سه‌یریان بكه‌ی .

 6 - راسته‌وخۆ له‌گه‌ل رویشتنی سه‌یاره‌كه‌ت خێرایی سه‌یاره‌كه‌ت پیشان ده‌دات .

7 - ده‌توانی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دیاری بكه‌یت واتا له‌و خێراییه‌ی كه‌ بۆی دیاری ده‌كه‌یت خێرا تربوو ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌م خێراییه‌ زیاتر ده‌روات .

 8 - هه‌روه‌ها ده‌توانی شوێنێك ده‌ست نیشان بكه‌یت له‌سه‌ر خه‌ریته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌كه‌ت له‌م شوێنه‌ی دیاریت كردووه‌ ده‌رنه‌چێت یان نه‌چێته‌ ئه‌م شوێنه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رچوو یان چووه‌ ناو شوێنه‌‌كه‌ ئه‌و ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ واتا تۆ له‌سه‌ر خه‌ریته‌ 2 كم چوارگۆشه‌ت دیاری كردووه‌ هه‌ركاتێك سه‌یاره‌كه‌ت جووه‌ ناو ئه‌و شوێنه‌ یان له‌م شوێنه‌ی دیاریت كردووه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ .

  9 - ده‌توانی خێرایی شه‌قامه‌كان دیاری بكه‌یت واتا شه‌قامێك له‌ 60 كیلو مه‌تر دیاری كراوه‌ وه‌ شه‌قامێكی تر 80 كیلومه‌تر وه‌ یه‌كی تر 100 كیلو مه‌تر خێرایی بێت بۆ هه‌ر شه‌قامه‌ و خێرایی خۆیی دیاری بكه‌یت ئه‌گه‌ر بێت و له‌ خێرایی شه‌قامه‌كه‌ زیاتر بروات ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ .

 10 - هه‌روه‌ها ده‌توانی كۆنترۆلی سه‌یاره‌كه‌ت بكه‌یت راسته‌خۆ وه‌كو كوژاندنه‌وه‌ و قطع كردن و ئیش پێكردنه‌وه‌ و چه‌ندین ئیشی تر كه‌ به‌پێی جۆری جیهازه‌كه‌ ده‌گۆرێت .

 11 - ده‌ جۆر خه‌ریطه‌ی تێدایه‌ كه‌ هه‌موویان نوێترین ئه‌پده‌یته‌ .

 12 - ده‌توانیت رۆژانه‌ یان مانگانه‌ یان سالانه‌ تقریر وه‌ربگریت سه‌باره‌ت به‌ خێرایی یان كاتی وه‌ستان یان ده‌رچوون له‌ شوێنی دیاریكراو چه‌ندین جۆری تر كه‌ 39 جۆر تقریری تێدایه‌ .

 13 - ئه‌پلیكه‌یشنی تایبه‌ت به‌ مۆبایلی له‌گه‌له‌ یان ده‌توانی راسته‌وخۆ سه‌یری بكه‌یت له‌ شێوه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی مۆبایل یان كۆمپیوته‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ گرینگه‌كانی ئه‌م سۆفتویره‌ كه‌ له‌سه‌ر ئایفۆن و ئه‌ندرۆید كار ده‌كات .

14 - ده‌توانیت په‌ره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ چالاك بكه‌یت كه‌ هه‌ر گۆرانكاریه‌ك كرا ئاگادارت بكاته‌وه‌ وه‌كو كردنه‌وه‌ی ده‌رگا یان ئیشپێكردنی سه‌یاره‌كه‌ یان لادان له‌ خێرایی دیاریكراو یان كه‌مبوونه‌وه‌ی فۆلتیه‌یی سه‌یاره‌كه‌ یان جهازه‌كه‌ وه‌ زۆر شتی تر كه‌ به‌ پێی جۆری جهازه‌كه‌ ده‌گۆردرێت .

 15 - ده‌توانیت له‌وكاته‌ی كه‌ سیاره‌كه‌ ده‌ده‌یته‌ سایقه‌كه‌ له‌ناو به‌رنامه‌كه‌ دیاری بكه‌یت كه‌ چه‌ند رۆیشتووه‌ سه‌یاره‌كه‌ وه‌ رۆنه‌كه‌ی كه‌ی گۆره‌وه‌ كه‌ وه‌ریده‌گریته‌وه‌ ده‌زانیت چه‌ندی پێ رۆیشتوه‌ وه‌ چه‌ندی ماوه‌ بۆ گۆرینی رۆنه‌كه‌ .

 16 - بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌توانن سود له‌م مواصفاته‌ وه‌ربگرن بۆ كه‌م سه‌رفكردنی گاز یاخود به‌نزین له‌ لایه‌ن سایه‌قه‌وه‌ چونكه‌ زۆر جار سایق سه‌یاره‌كه‌ ناكوژێنێته‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ وه‌ستاوه‌ جا چ به‌هۆی ئه‌وه‌ی تبریدی پێكردووه‌ تاكو گه‌رمایی نه‌بێت یان داده‌به‌زێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و سه‌یاره‌كه‌شی هه‌ر ئیش ده‌كات به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ ده‌توانیت بزانێت سه‌یاره‌كه‌ چه‌ند ئیشی كردووه‌ كه‌ راوه‌ستاوه‌ .

 17 - دیاری كردنی جه‌ند كیلۆ مه‌تر رێگای بریووه‌ یان چه‌ند سه‌عات كاری كردووه‌ رۆژانه‌ یان مانگانه‌ .1

 

له‌گه‌ل چه‌ندین مواصفاتی تر ...... .



You May Also Be Interested In